کەر لە چاو ئەو فیلەقۆچە.
کەر: لە کوردەواردا بە ئاژەڵێکی بێ گۆشوهۆش ناسراوە. قۆچ: شاخی ئاژەڵ. فیلەقۆچ: فیل دوو شفرەی تیژی هەیە، چوێنراوە بە قۆچی ئاژەڵ، مەبەست لە کەسێکی بە جەستە گەورەی دەبەنگ و نەزانە، بۆ کەسێک بەکاردێت لەناو خەڵکیدا زۆر ڕای لەخۆی بێت، بەڵام هیچنەزان بێت. [1]