کەرکۆڵی بار سووک.
کەرکۆڵ: گیایەکی پایزییە، گوڵێکی شینی دڕکاوی دەردەکات، گەڵاکەی دەکوترێت و دەکرێت بە پووشوو (فەرهەنگی خاڵ) زۆر سووکە و توانای هەڵگرتنی ئاسانە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە کەلوپەلی ماڵەکەی کەم بێت و بەئاسانی باربکرێت، واتە: ماڵەکەی باری کەرێک بێت.[1]