کەری پێدەگێ و شادەشی پێدێنێت.
کەر: لە کوردەواردا بە ئاژەڵێکی بێ گۆشوهۆش ناسراوە. بە کەسی نەزان و بێ زانەکیی چووێنراوە، هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا بۆ خۆلیا و ئارەزوو یان بۆ مەبەستی دیاریکراوی خۆیان، کەسانی نەزان فریودەدەن و کارێکی ناجۆری پێ ئەنجامدەدەن و ئابڕووی دەتکێنن، واتە: کاری خراپە بە کەسێک ئەنجامدەدات و لێشی دەکات بە هەڵا.[1]