کشە مریشکە دونگزە، کابان ئەمشەو زیزە.
دونگز: گیایەکی بۆنخۆشە، وردی دەکەن و دەیکەنە ناو توتنەوە، بۆنی خۆش دەکات (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کابان: ژنی ماڵ، زیز: تۆراو. ئەم پەندە کاتێک بەکاردێت کە میوانێکی ڕەزاگران بەردەوام ڕوو لە ماڵێک بکات، کابان خۆت توڕە دەکات بۆ ئەوەی میوانەکە هەست پێبکات و بڕوات.[1]