کۆرە بە کۆرەی دەوت: هیی منت بەلاچاوی.
کۆر: کوێر نابینا (فەرهەنگی شێخانی) مرۆڤە کەمئەندامەکان بەتایبەت نابیناکان، گەر هەر ڕەفتار و کردارێکی نەشیاویان هەبێت، لە کۆمەڵگەدا تا ئاستێکی زۆر چاوپۆشیان لێدەکرێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە شوورەیی و نەنگی خۆی بەسەر خەڵکیدا بێنێت و خۆی لێبێبەری بکات. [1]