کۆرە تا دەمرێ بەتەمای دوو چاوی ساغە.
کۆر: کوێر نابینا (فەرهەنگی شێخانی) خواستی مرۆڤ بۆ دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییەکانی ژیان، لەپێناوی ژیانێکی باشتر، ئاواتی هەموو کەسێکە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ژیانیدا بەهرەمەند نەبێت لە پێداویستییەک، تا کۆتایی ژیانی ئاواتەخوازی بێت و نەیەتەدی. [1]