کەری دا بە کەرێ، سێ قەرسەقوڵ لەسەری باقی.
قەرسەقول: تەرسەقول مەبەست لە پیسایی ڕەشەوڵاخە (ئەسپ و مایین) بە کەڵکی هێچ شتێک نایەت، تەنانەت وەک پەیین بۆ باخیش. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە بازاڕدا سەودایەک بکات، قازانێکی زۆر کەمی لێدەستبکەوێت، هێند کەم بێت شایەنی باسکردن نەبێت. [1]