#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە بەغدا چاویکەوت بە جەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئێراق و سووریا کە بەهۆی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی دیدارەکەیان ئەنجامدا
لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی جەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلانی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا هاوکار و هەماهەنگ بووە لە کردە سەربازییەکان دژی داعش و هاریکارییە سەربازییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی ئەمنی و چاکسازییەکانی ناو هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ ڕایگەیاند، یەکێتی بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات و دەیەوێت هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بۆ پاراستنی کوردستان بوونیاد بنرێت، بەڵام بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە بەرژەوەندی تایبەت. وتیشی، هاریکاری و کاری هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەکان فاکتەرێکی گرنگی پاراستنی سەقامگیرییە لە ناوچەکە و ئێمەش لەوپێناوەدا هەوڵ دەدەین. [1]