بەرێزان خێزان و بنەماڵەى پێشمەرگەو تێکۆشەری شۆڕشی نوێ (#نیاز جەلال دەرگەڵەیی#)
بەبیستنی هەواڵى مەرگی تێکۆشەرو خەباتگێڕو پێشمەرگەی دێرین ی.ن.ک (نیاز جەلال بەگ) کە ناسراو بە (نیاز دەرگەڵەیی) ، غەمبارو دڵگران بووین.
هەڤاڵ (نیاز دەرگەڵەیی) لە خەبات و تێکۆشان بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەی لە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# درێژەی بەخەباتداو وەک تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتیی و فەرماندەیەکی چست و چالاک و ئازا لە مەیدانی تێکۆشاندا خاوەن ڕۆڵی کاریگەری خۆی بوو، لە کایەی مەدەنی و حکومڕانیدا، چەندین ئەرکی حکومیی و حزبی بە سەرکەوتووی بەجێگەیاندووەو لەئاستی لێپرسراوێتیدا بووەو خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵک بوو.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان لە خێزان و بنەماڵەکەتان دەکەین، و هاوبەشی غەم و پەژارەتانین.
خودای گەورە لە شەهید (نیاز دەرگەڵەیی) خۆش بێت و جێگاى بەهەشتى بەرین بێت. [1]
انا لله و انا الیه راجعون
باڵێۆز د. محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=