بەڕێزان هونەرمەند و هونەردۆستانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەى کۆچکردوو (#شوکر خەیات#)
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (شوکر خەیات) ، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو (شوکر خەیات) مامۆستا و مەقامبێژی بەسەلیقە و شارەزا و ساباتی ڕەسەنایەتی کە بەچریکەی گەرمیان ناسرابوو، کۆچکردنی جێگای داخە.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەکەی و هەموو هونەرمەند و هونەردۆست و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه راجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=