لە وڵاتی چین و لە شاری جندو، یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیهان تایبەت بە زانکۆکان، پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی زانکۆکانی جیهان بە بەشداری 120 وڵات ئەنجام دەدات.
لە و پاڵەوانێتییەدا کە بڕیارە یارییەکانی لە 01تا06-08-2023 ی هەمان مانگ بەڕێوەبچێت، کچە پێشمەرگەکەی #سلێمانی# #مریەم عەبدول حەمید# ی پاڵەوانی یارییەکانی بازی بەرز بە ناوی زانکۆی وڵات بەشدارە و لە یاری بازی بەرز ڕکابەری دەکات.
سەبارەت بە بەشداری ئەو کیژە پاڵەوانە، نزار ئەکرەم سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی ، هەمیشە یاریزانانی پێشمەرگە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراقیان لە سەرجەم پاڵەوانێتییە دەرەکییەکان بەهێز کردووە و خۆش بەختانەش بۆ ئەم پاڵەوانێتییە کە لە شاری جندوی وڵاتی چین بەڕێوە دەچێت مریەم لە ڕکابەری دەبێت و بە ئاڵای ئێراقەوە ململانێی ئەنجامەکان دەدات .
دواجار نزار وتیشی لەگەڵ زۆری هەڵبژاردەکان و ڕکابەرییە بەهێزەکان بەڵام بێ هیوانین لە دەست خستنی ئەنجام بۆ مریەم چونکە تواناکانی ئەو کیژە و ئەنجامەکانی سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن.
[1]