هەر یەک لە
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی و
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، ڕێگە نادەن هیچ کەسێکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامی ئەو شاندانەی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، کە دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ شاندی ئێراقی لەبارەی مووچە و بودجە.
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، ڕێگرن لەوەی هیچ یەکێتییەک لە تیمی حکومی حیزبەکەی ببێتە ئەندامی شاندەکانی هەرێم بۆ بەغدا.
ڕێگرییەکان پەیوەندی بە بەردەوامی کێشەکانی پارتی و یەکێتی و هەڵوێستەکانی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە هەیە بەرانبەر یەکێتی.
تیمی یەکێتی لەناو حکومەت ئاگادارکراوەتەوە، تا کێشەکانی پارتی و یەکێتی چارەسەر نەبن، نابێت هیچ ئەندامێکیان لە شاندەکانی هەرێم بۆ بەغدا بەشدار بێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 594 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!