=KTML_Bold=فاخیر هەریری:
سەرووی دوو هەزار هاندەر و 9 پارێزەر بۆ پشتیووانیم دێنە بەردەم دادگا=KTML_End=
بڕیار وایە ئەمڕۆ، یەکشەممە، ڕێکەوتی #20-08-2023#، یەکەمین دانیشتنی دادگا لەسەر سکاڵایەکی هونەرمەند #دینا# دەرزی بەڕێوەبچێت کە لەسەر #فاخیر هەریری# تۆماری کردووە.
لە کاتی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی جامی ئێراق کە لەنێوان یانەی #هەولێر# و قوە جەوییە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، هونەرمەند دینا دەرزی ئەوەی ڕاگەیاند ئەو حەزدەکات یانەی قوە جەوییە جامەکە بەدەست بێنێت نەک یانەی هەولێر.
لە بەرانبەر ئەوەدا فاخیر هەریری هێرشی توندی کردە سەر ئەو هونەرمەندە و بە کەسێکی نمەک حەرامی لە قەڵەمدا بەرانبەر شاری هەولێر.
بۆ ڕۆژی دواتر هونەرمەند دینا دەرزی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەمە یاری تۆپی پێیە نەک جەنگی جیهانی تا من حەز بکەم یانەی هەولێر بیباتەوە. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند ئەو سکاڵا لەسەر فاخیر هەریری تۆمار دەکات چونکە سووکایەتی پێکردووە.
شەوی ڕابردوو، فاخیر هەریری ڕایگەیاند ”بڕیارە بەیانی ڕێکەوتی 20-08-2023 سەرووی دوو هەزار هاندەر و 9 پارێزەر و چەندین کەسایەتی دڵسۆز لە پێش دادگا ئامادە بن”. [1]