نووسەر: #فەرهاد پیرباڵ#
شوێنی چاپ: #سلێمانى#، چاپخانەى ڕەنج
ساڵ: 2007
چاپ: یەکەم
قەبارە: 19*23 سم
سکان: ڕێبین حەوێزی، #KCAC#
[1]
پەرتووکێکی وێنەدارە و باسی مێژووى حوکمڕانیی سوڵتانە عوسمانییەکان دەکات، هەروەها حاڵی ئینسان و کورد لە سایەى ئەواندا پیشان دەدات. لەگەڵ بڵاوبوونەوەى ئەم پەرتووکە لەلایەن داواکاری گشتیی هەرێمى کوردستانەوە سکاڵا لەسەر نووسەرەکەى تۆمار دەکرێت و بە تۆمەتى (بڵاوکردنەوەى ڕەسمى خیلاعی) و (تێکدانى ئەمنى قەومی کوردستان) دەدرێتە دادگا، هەروەها بەشێکی زۆری کتێبەکە دەسووتێندرێت، لە کاتێدا وێنەکانى ناو ئەم پەرتووکە بریتیین لە تابلۆی ڕۆژهەڵاتناسەکان دەربارەى ژیانى ئەوساى خەڵکی ژێر دەسەڵاتی سوڵتانە عوسمانییەکان [2].