کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,714
وێنە
  123,918
پەرتووک PDF
  22,078
فایلی پەیوەندیدار
  125,610
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەربووردەی چاپخانەی کوردستانی زانستی و نامەیەکى تایبەتی مامۆستا محەمەدى مەلاکەريم
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سەربووردەی چاپخانەی کوردستانی زانستی و نامەیەکى تایبەتی مامۆستا محەمەدى مەلاکەريم
سەربووردەی چاپخانەی کوردستانی زانستی و نامەیەکى تایبەتی مامۆستا محەمەدى مەلاکەريم
سەربووردەی چاپخانەی کوردستانی زانستی و نامەیەکى تایبەتیی مامۆستا #حەمەی مەلا کەریم# .
#ئەحمەد باوەڕ#
ئەم نامەيەى لای خوارەوە، که ‌خوالێخۆشبوو مامۆستا حەمەى مەلا کەريم، لە ڕێکەوتی 17-06- 1998دا، له ‌شارى بەغداوە بۆ بەندەى نووسیوە، لەدەر‌ئەنجامى خوێندنەوەى کوورتە وتارێکی مێژوویی ئێمەبوو، کە بەماوەیەک پێشتر و لەژمارە (301) ی 20-05-1998دا لە ڕۆژنامەی (ڕێگای کوردستان) ی زمانحاڵی حیزبی شیوعی کوردستاندا‌، سەبارەت بە چاپخانەى کوردستانى زانستى (مطبعة‌ کردستان العلمية) کە له ‌قاهيرەى پايتەختى وڵاتى ميسر لەلایەن خوالێخۆشبوو زەکی فەرجوڵڵا عەبدولڕەحیم کوردی مەریوانی (1869-1937) ەوە دامەزرابوو، هاوکات لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەم وسەرەتاکانی سەدەی بیستەمی ڕابردوودا کۆمەڵێک پەرتووک وبەرهەمی جۆراوجۆری ناوازەی بڵاوکردبووە و لەوانە پەرتووکی (تاویل مختلف الحدیث) ی ئیبن قوتەیبەی دینەوەر‌ی (1306ھ ) بەرانبەر بە (1888) زایینی و پەرتووکی (کتاب میزان العمل، للامام الهمام حجة الاسلام أبی حامد محەمەد ابن محەمەد الغزالی المتوفی سنە 505، طبع علی نفقة حضرات الافاضل الشیخ محی الدین صبری الکردی والشیخ محەمەد حسێن نعیمی)، که ‌بەهەمان شێوە لەلای خوارەوە لەسەری نووسراوە، طبع بمطبعة (کردستان العلمیة) لصاحبها فرج الله زکی الکردی بمصر سنة1328. وبەرانبەربە 1910ی زایینی هەروەها دەیان پەرتووکی دیکە.
لەڕاستیدا و تاوەکوو کاتی نووسینی ئەو بابەتەی کە پێشتر لە ڕۆژنامەی (ڕێگای کوردستان) دا بڵاوم کردبووە وه، ‌ هەرگیز نەمدەزانی وئاگاداری ئەوە نەبووم کە چاپخانەیەکی لەوبابەتە هەبووه و هاوکات بەساڵانێک پێش بڵاوبوونەوەی (ڕۆژنامەی کوردستان) ی میقداد مدحەت بەدرخان پاشای بەناوبانگ بەرهەم وپەرتووکی جۆراوجۆری بڵاوکردۆتەوه و لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنەکەی کوردێکی خەڵکی گوندی (گەلیە) ی ناوچەی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دایکی ناوی (لەیلا) بووە، هەروەها دواتریش بۆم دەرکەوت که ‌ئەم زەکی فەرەجوڵڵا کوردییە تاقە کچێکی هەبووە له ‌ژنە میسرییەکەی بەناوی (بەهیە) ەوه و لە ناوەندی سییەکانی سەدەی بیستەمی ڕابردووداو پێش کۆچی دوایی خۆی لە ساڵی (1937) دا بە مەبەستی درێژەدان بەخوێندنی زیاتر ناردوویەتی بۆ شاری بەغدا، تەنانەت ئەم کچەی هەر له ‌شاری بەغدا یونس ڕەئوف دڵداری شاعیری خاوەنی شیعری بەناوبانگی (ئەی ڕەقیب) ناسیوە و جگە لەوەش ویستوویەتی لە ڕێگەی دڵداری شاعیرەوە خۆی فێری زمانی کوردی بکات و لەگەڵ ئەوەشدا لە شوێنی دوورخراوەیی شاری بەغدای چاوی بەشێخ مەحموودی حەفید (1882-1956) ڕێبەری ناسراوی کورد کەوتووه و تەنانەت هەر شێخ مەحموودی حەفیدیش بەهۆی ناسین وناوبانگی زەکی فەرەجووڵڵای باوکییەوە سەردانی کردووە، وەکوو خۆی لە درێژەی بیرەوەرێیەکانیدا ( کوردستان ئەی خۆشەویستم) دەڵێت : کاتێک نەخۆشبووە لەگەڵ پیاوەکانیدا هاتووەو لە بارودۆخی تەندرووستی پرسیوەتەوە سەرەڕای ناسین و بەسەرکردنەوەی هەریەک لە کەسایەتییەکانی کوردی وەک ماجید مستەفاو فوئادعارف و مامۆستا تۆفیق وەهبی بەگ (1892-1984) لە گەڕەکی وەزیرییەی شاری بەغداو دواتریش بەگەشتێک سەردانێکی دوورودرێژی کوردستانی کردووه و لە بەغداو له ‌شاری کەرکووک خوالێخۆشبوو مامۆستا ئەمین ڕەواندزی و خانەوادەکەی ناسیوه و هەرله ‌ڕێگەی ئەوانیشەوە هاتووەتە شاری سلێمانی و چاوی بە حەپسەخانی نەقیبی ژنبرای شێخ مەحموود کەوتوه و لە شاری سلێمانی وەکوو خۆی دەڵێت : زۆرێک لەوڕووناکبیرو کەسانەشی بینیوه و بەسەرکردۆتەوە، که ‌باوکیان ناسیوە، بەهۆی ئەوەی کە زەکی فەرەجووڵڵای باوکی یەکێک بووە لەوانەی پێشتر هاتووەتە شاری سلێمانی و تەنانەت‌ پەرتووکی مێژوویی (شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی) لە شاری قاهیرە لەلایەن ئەوەوە چاپکراوە. شایەنی باسە بەهیەخانم وەک ئەوەی لە بەشێکی بیرەوەرییەکانیدا دەیگێڕێتەوە، لە ساڵانی دواتردا مێردی کردۆتە پیاوێکی ئەمریکایی بەناوی (ڕۆبێرت گولیک) ەوه و تاوەکوو ساڵی (2005) کە کۆچی دوایی کردووە، لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژیاوە، بەڵام زمانی کوردی بەباشی نەزانیوە. فەرموون ئەوەش کۆپی و دەقی نامە تایبەتییەکەی خوالێخۆشبوو مامۆستا حەمەی مەلاکەریم کە کاتی خۆی و بەخەتە جوانەکەی بۆبەندەی نووسیوە.

براى ئازيزم کاک ئەحمەد، ڕۆژباش
پاش سەلام و هەواڵپرسين وئاوات خواستنى کامەرانى و بەختەوەريتان، وتارەکەتانم خوێندەوە.سەرنجم دەربارەوى ئەمەيە :
1- بێگومان ئەو مصطفى عەبدولەتیف جياووکە لە بنەماڵەى کوردى ( جياووک) ە کە وابزانم ڕەواندزين. ئەگەر يەکێک لەوبنەماڵەيە بدۆزمەوە ساغى دەکەمەوە کە کێ يه و چى مەعرووف جياووک و عارف جياووکە .
2- ناوى پەرتووکەکەى ( ابن قتيبەى دينەوەرى) - کە ئەويش زانايەکى ترى کوردە، ( تأويل مختلف الحديث) ەو ( تاويل تختلف الحديث) هەڵەيە.
3- مادەم ئەوپەرتووکە يەکەم جار لە ميسر لە چاپدراوە ديارە ڕاستە ( مطبعة‌ کردستان) لە ميسر هەبووە، بەڵام تۆ بۆجارێ نووسيوتە 1326ى کۆچى و جارێکى تر نووسيوتە 1306 کاميان ڕاستە؟
4- بۆ زانينى مێژووى ئەم چاپخانەيە ئەبێ بگەڕێينەوە سەر يەکێ له و پەرتووکانەى لە بارەى ( تاريخ المطابع فى مصر) دانراون. له و پەرتووکانەدا ديارە باسى ئەم چاپخانەيە ئەدۆزرێتەوە. بێگومان پەرتووکى وا لە ميسر زۆرە چونکە له ‌ئێراقيش بۆ چاپخانەکانى ئێراق هەيە.
5- وەختى خۆى دوومەلاى زيرەکى کورد (محى الدين صبرى النعيمى الکانيمشکانى) سنەيى و ( فرج اللە زکى الکردى) چوونەتە ميسر و لەوێ لە چاپخانەيەکا بەناوى (مطبعة‌ السعادة) ەوە گەلێ پەرتووکى مەلايانەيان چاپ کردوون کە هەندێکيشيان هى مەلايانى کورد بوون.يەکێ لەوانە پەرتووکى ( العقيدة‌ المرضية) ى مەولەوى خۆمانە کە کورديه و بەشيعرە.دوورنيە ئەم چاپخانەيە هەر (کوردستان) ە پێشووەکە بووبێ و لەبەر هەر هۆيەک بووە ناوى گوڕابێ.
6- دواى ئەم چەند خاڵە دەرئەکەوێ ئيحتمالەکەى دکتۆر کەمال لە ( تێگەيشتنى ڕاستى) دا باسى کردووە، پێويست نى يە و، چاپخانەيەک بەناوى سەريحى (کوردستان) ەوە لە قاهيرە بووه و ڕەنگ بێ- فى أکثر الاحتمالات- ڕۆژنامەى ( کوردستان) ى بەدرخانيەکانيش هەر لەم چاپخانەيەدا چەند ژمارەيەکى لێ له ‌چاپ درابێ. لەم بارەوە لەگەڵ دکتۆرکەمال خۆيشى دوام.
7- من خۆيشم هەوڵێکى پێوەندى به ( بهيە فرج الله) ى کچى فەرەجوڵڵا زەکى الکردى يەوە ئەگەر مابێ و نامەيەکى بەهۆى ( دريه عونى) کچى ( محەمەد على عونى) لە چاپدەرى شەرەفنامەى فارسى و وەرگێڕى سەر عەرەبيى ( خلاصه تاريخ الکرد و کردستان) و ( تاريخ الدول والامارات الکردية) ى محەمەد أمين زکى يەوە کە لە ميسر ئەژى بۆئەنووسم و ئەويش لە ڕێگاى دکتۆر کەمالى خۆمان و بابکر ئاغاى پژدەريى هاواڵ زاوايەوە کە ئەمى دوايش لەميسر کار ئەکاو، هەر هەواڵێکى نوێم دەسگير بوو وەڵامت لێ دەگێڕمەوە.
ئيترخۆشى وبەرهەمى پترتم ئاواتە.
برات: محەمەدى مەلا کريم
17-06-1998
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 682 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-06-1998 (27 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دەستنووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: میسر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 23-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 682 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.2191 KB 23-08-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایلی وێنە 1.0.1183 KB 23-08-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.594 چرکە!