تلکێف، شارۆچکەیەکە سەربە شاری
موسڵموسڵ دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای باشووری کوردستان و ناوچەی جێناکۆکەی وڵاتی ئێراقە و زۆربەی دانیشتووانەکەی کریستیان و کوردە ئێزدییەکانن لەگەڵ کەمینەیەک لە تورکمان و عەرەب، بەڵام بەهۆی سیاسەتی بەعەرەب کردنەوە ڕێژەی عەرەب لە شارۆچکەکە زۆر زیادیکردووە، لە ساڵی 2010دا ژمارەی دانیشتووانەکەی (40) هەزار کەس بووە.
[1]
ساڵی
1965 بووە بە شارۆچکە
ڕووبەر:
1275 کیلۆمەتر چوارگۆشە.
زمان: کوردی (کرمانجیی سەروو)، عەرەبی، سریانی، تورکمانی.
ئایینن: ئیسلام، کریستیان، ئێزیدی.
نەتەوە:
کریستیانە کلدانەکان: ڕێژەیەکی زۆر پێکدەھێنن، بەتایبەتیی لە مەڵبەندی شارۆچکە و شارەدێیەکان، وەک شارۆچکەی تلکێف و ئەلکوشکێ و باتنایا و ئەوانی دی.
کورد: بە پلەی یەکەم شەبەکەکان کە لە بەشی ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەکە نیشتەجێن و بە پلەی دووەم ئێزیدییەکان کە ژمارەیەکی زۆریان لە گوندەکانی ئەلکوشکێن و دواتر ھۆزی کیکان (کیکی) دێن. کە لە شوێنە جۆربەجۆرەکان، بەتایبەتیی لەلای باکووری ڕۆژاوای ڕووباری دیجلە بڵاوبوونەتەوە.
عەرەب: لە ھۆزەکانی تەی و جحێش و نعێم و حەدیدی پێکھاتوون و لە ھەموو لایەکی شارۆچکەکەدا بڵاوبوونەتەوە.
تورکمان: لەو جێیانەی لە ڕۆخ ڕووباری دیجلە کە ڕاستەوخۆ دەکەونە باکووری شاری موسڵ نیشتەجێن.