ناونیشای بابەت: بۆشای چییە؟
ئامادەکردن: #نەورۆز محەمەد#
هەموو شتێک لە گەردووندا کە بکەوێتە پشت بەرگە هەوای زەویەوە پێی دەوترێت بۆشای ئاسمان - مانگ، یاخود ئەوشوێنەی کە جی پی ئێسی سەتەلایتی تێدا دەخولێتەوە، مەریخ، ئەستێرەکانی تر، ڕێگای میلکی (شیری) ، کونە ڕەشەکان، وە کەوازارە دوورەکان. هەروەها بۆشای ئاسمان واتە چی هەیە لەنێوان هەسارەکاندا، مانگەکان، ئەستێرەکان، هیتر. بۆشایەکی نزیکە ناسراوە بە ناوەندی نێوان ئەستێرەکان، ناوەندی هەسارەکان، و هیتر. بە مانایەکی تر دەتوانین بڵێن کە چڕیەکی زۆر نزمی گاز و پلازمای هەیە.
لە ڕوانگەی ئادەمیزاد و زەوییەوە، بۆشای دەرەوەی ئاسمان بریتییە لەو شوێنەی کە نزیکەی 100 کم (60 میل) لە سەرووی هەسارەکەمانەوەیە، لە شوێنێک کە هیچ هەوای هەست پێکراوی لێنییە بۆ هەناسەدان یان ڕووناکی پەرش و بڵاو، لەو ناوچەیەدا ڕەنگی شین نامێنێت و دەبێت بە ڕەنگی ڕەش لەبەرئەوەی گەردەکانی ئۆکسجین ئەوندە زۆر نین تاوەکوو ئاسمان شین بکەن.
بۆشای ئاسمان بریتییە لە بۆشایەک کە هیچ دەنگێک نابیستیت تێیدا بگوازرێتەوە چونکە گەردەکان ئەوەندە نزیک نین لە یەکەوە تاوەکوو دەنگ بگوازنەوە. ئەمە واتای ئەوە نییە کە بۆشای ئاسمان بەتاڵە، لەگەڵ ئەوەشدا گاز و تۆز و چەند مادەیەکی تر لەو شوێنە بەتاڵەهەیە لە گەردووندا. لە کاتێکدا لە زۆر شوێنی بۆشای ئاسماندا هەسارەکان و ئەستێرەکان و گالاکسییەکان هەیە.
کەس بە تەواوی نازانێت کە گەورەی بۆشای ئاسمان چەندە. وە بەهۆی ساڵی ڕووناکی دەتوانین درێژی هەژماربکەین لە بۆشایدا کە یەک ساڵی ڕووناکی دەکاتە (نزیکی 8،5 ترلیۆن میل- یان 9،3 ترلیۆن کم) . [1]