ناونیشانی بابەت: هەسارەکان لە کۆمەڵەی خۆردا
ئامادەکردن: #نەورۆز محەمەد#
لە خوارەوە باسی هەشت هەسارە سەرەکییەکەی کۆمەڵەی خۆر دەکەین، بە پێی ڕیزبەندی لە ناوەوەی کۆمەڵەی خۆر بۆ دەرەوە.
=KTML_Bold=عەتارد=KTML_End=
نزیکترین هەسارەیە لە خۆرەوە، کە کەمێک لە مانگی زەوی گەورەترە.بە ڕۆژ خۆر دەیسوتێنێت و پلەی گەرما دەگاتە 840پلەی فەهرانایت (450 پلەی سیلیزی) ، بەڵام لە شەودا، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە سەدان پلە بۆ ژێر سفر و دەیبەستیت. عەتارد وەکوو مانگی گۆی زەوی هیچ بەرگە هەوایەکی نییە تاوەکوو کاریگەریی نەیزەکەکان هەڵبمژێت، ئاژانسی ناسا کەشتی مەسنجەری نارد تاوەکوو بە دەوری عەتاردا بسوڕێتەوە، وە چەند زانیاریەکی گەیاند کە بۆ فەلەک ناسان چاوەڕوان نەکراوبوو.
دۆزینەوەی: بەوە ناسراوە کە کۆنە و بەچاو بینراوە
ناوەکەی: ناوی خواوەندێکی ڕۆمەکانە
تیرەکەی: 3، 031 میلە (4، 878کم)
خولگە: 88 ڕۆژجارێک بە دەوری خۆردا ئەسوڕێتەوە، بەهۆی کاریگەریی هێزی کێشکردنی خۆرەوە ئەم هەسارەیە زۆر بەهێواشی بەدەوری خۆیدا ئەخولێتەوە.
ڕۆژ: 58، 6 ڕۆژی پێویستە بۆی بە دەوری خۆیدا بخولێتەوە.
=KTML_Bold=زوهرە - ڤینۆس=KTML_End=
دووەم هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە، بە شێوەیەکی زۆر ترسناک گەرمە، لە عەتاریش گەرمترە. بەرگە هەوکەی ژەهراوییە لە دووەم ئۆکسیدی هایدرۆجین پێک هاتووە. پەستانی سەر ڕووەکەی دەبێتە هۆی کوشتن. زانایان بەم شێوەیە وەسفی زوهرە دەکەن پێکهاتە و قەبارەی وەک زەویە، بەڵام بارودۆخی شووشەی پلاستیکی هەیە کە بەهۆی گازی دووەم ئۆکسیدەوە درووست دەبێت کە بووەتە هۆی درووستبوونی گەرمیەکی زۆری خۆر لە بەرگەهەواکەیدا. زوهرە بە پێچەوانەی هەسارەکانی ترەوە بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە.
یۆنانیەکان بڕوایان وابووە کە زوهرە دووشتی جیاوازە کە یەکێکیان لە بەیانیاندا و ئەوەی تریش لە ئێواراندا. لەبەرئەوەی کە بۆماوەیەک لە بەرەبەیاندا دەبینرێت و دواتر بۆ ماوەیەکی تر لە ئێواراندا دەبینرێت، وە درەوشاوەترین تەنە لە ئاسماندا لە دوای خۆر و مانگەوە.
دۆزینەوەی: بەوە ناسراوە کە کۆنە و بەچاو بینراوە
ناوەکەی: ناوی خواوەندی خۆشەویستی و جوانیە لە ڕۆم
تیرەکەی: 7، 521 میلە (12، 104کم)
خولگە: 225 ڕۆژجارێک بە دەوری خۆردا ئەسوڕێتەوە. واتە (1ساڵ=225 ڕۆژ)
ڕۆژ: 241 ڕۆژی پێویستە بۆی بە دەوری خۆیدا بخولێتەوە.واتە شەو و ڕۆژێکی زوهرە لە ساڵێکی خۆی کاتی زۆرتر پێویستە.
=KTML_Bold=زەوی=KTML_End=
سێیەم هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە، کە بە جیهانی ئاو ناسراوە. دوو بۆ سێ بەشی ئۆقیانووسە.زەوی تەنیا جیهانە کە بە لانەی ژیان ناسراوە. بەرگە هەوەی زەوی دەوڵەمەندە بە نایترۆجین و ئۆکسجین کە بەردەوامی بە ژیان دەدات.
تیرەکەی: 7، 926 میلە ( 12، 760کم)
خولگە: 365.24 ڕۆژی پێویستە بۆی ساڵێک تەواوبکات
ڕۆژ: 23 کاتژمێر و 56 خولاکی پێویستە بۆ تەواوکردنی شەو و ڕۆژێک.
=KTML_Bold=مەریخ=KTML_End=
هەسارەی چوارەم لە کۆمەڵەی خۆر، شوێنێکی تەپ و تۆزای و ساردە. تەپ و تۆزەکەی ئۆکسیدی ئاسنە کە بەهۆی ئەم ئۆکسیدی ئاسنەوە هەسارەکە ڕەنگی سوور باو دەردەکەوێت. مەریخ چەند شتێکی لە زەوی دەچێت وەک، بەرداوییە، شاخ و دۆڵی هەیە، وە بوونی گێژەلووکە لەسەر هەسارەی مەریخ. هەسارەیەکە هەمیشە بەفراویە و ئاوەکەی بەستویەتی. زاناکان وا ی بۆدەچن کە پێشتر تەڕ و گەرم بووبێت، بەڵام ئێستا ساردە و وەک بیابانە.
بەرگە هەوای مەریخ زۆر تەنکە بە شێوەیەک کە ناتوانرێت هیچ ئاوێکی شل لەسەر ڕووەکەی بێت لە هیچ کاتێکدا. زانایان بڕوایان وایە کە مەریخی کۆن واتە چەندین ملیار ساڵ پێش ئێستا چەند مەرجێکی ژیانی تێدابووە.
دۆزینەوەی: بەوە ناسراوە کە کۆنە و بەچاو بینراوە
ناوەکەی: خواوەندی شەڕ لە ڕۆم
تیرەکەی: 4، 217میلە (6، 787کم)
خولگە: 687 ڕۆژجارێک بە دەوری خۆردا ئەسوڕێتەوە. واتە (1ساڵ=687 ڕۆژ)
ڕۆژ: زیاترلە شەو و ڕۆژی زەوی پێویستە بۆی بە دەوری خۆیدا بخولێتەوە ئەویش (24 کاتژمێر و 37 خولاکە)
=KTML_Bold=موشتەری=KTML_End=
پێنجەم هەسارەی کۆمەڵەی خۆر، موشتەری یەکێکە لە هەسارە زۆرزۆر گەورەکانی سیستەمی کۆمەڵەی خۆر (گەورەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە) . بەزۆری جیهانێکی گازییە، زۆربەی هایدرۆجین و هیلیۆمە. هەسارەی موشتەری بە گەردەلوولە گەورەکەی ناسراوە کە پێی دەوترێت پەڵەسوورە گەورەکە. وە گەردەلوولە بەردەوامەکەی ڕەنگاو ڕەنگ دەردەکەوێت بەهۆی جیاوازی گازەکان. بەرگە هەوایەکی چڕی هەیە، موشتەری بوارێکی موگناتیسی بەهێزی هەیە، وە چەندین مانگی هەیە، وەک شێوەیەکی بچووکی کۆمەڵەی خۆر دەردەکەوێت.
دۆزینەوەی: بەوە ناسراوە کە کۆنە و بەچاو بینراوە
ناوەکەی: حاکمی ڕۆمەکان بووە
تیرەکەی: 86، 881 میلە (139، 822کم)
خولگە: 11، 9 ساڵ جارێک بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە (11 ساڵی زەوی= 1 ساڵی موشتەری)
ڕۆژ: 9، 8 کاتژمێر جارێک بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە. (9 کاتژمێر = شەو و ڕۆژێک)
=KTML_Bold=زوحەل=KTML_End=
شەشەم هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە، کە بە ئەلقەکەی دەوری ناسراوە. یەکەمین کەس کە دەربارەی زوحەل خوێندوێتی و لێکۆڵینەوەی کردووە گالیلۆ گالیلی بوو نزیکی 1600. یەکەم جار وایزانی کە 3 بەشە، بەڵام نەیزانی کە ئەو هەسارەکە لەگەڵ ئەڵقەکاندا دەبینێت. وای دانە کە یەک بازنەی گەورە لەگەڵ دوانی بچوکدا دەبینێت، لە دەفتەری تێنینیەکانیدا باسی کردووە. بەڵام دوای 40 ساڵ کریستیان هۆیجین پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئەوانە هەموو ئەڵقەن. ئەم ئەڵقانە لە بەفر و بەرد پێکهاتوون. زاناکان دڵنیانین کە ئەمانە چۆن درووست بوونە. هەسارەیەکی گازیشە کە زۆربەی هایدرۆجین و هیلیۆمە.چەندین مانگیشی هەیە.
دۆزینەوەی: بەوە ناسراوە کە کۆنە و بەچاو بینراوە.
ناوەکەی: خواوەندی کشتوکاڵی ڕۆمەکان بووە
تیرەکەی: 74، 900 میلە (120، 500کم)
خولگە: 29، 5 ساڵ جارێک بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە (29، 5 ساڵی زەوی= 1 ساڵی زوحەل)
ڕۆژ: 10، 5 کاتژمێر جارێک بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە. (10، 5 کاتژمێر = شەو و ڕۆژێک)
=KTML_Bold=ئۆرانۆس=KTML_End=
حەوتەمین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە، هەسارەیەکی سەیرە، یەکەمین هەسارەی گەورەیە کە نزیکە لە هێڵی ئیستوای بە شێوەیەکی درووست لە خولگەکەی خۆیدا. خۆر تەنیا بەر یەک جەمسەری دەکەوێت یان دوای 84 ساڵی زەوی ساڵێک تەواو دەکات. ئۆرانووس هەمان قەبارەی نیپتۆنی هەیە، گازی میثان لە بەرگە هەواکەیدا وای لێکردووە کە ڕەنگی شین و سەوز ی پێببەخشێت. لە کۆمەڵێک ئەڵقە و مانگ پێکدێت.
دۆزینەوەی: لە ساڵی 1781 لەلایەن ولیام هێرچل دۆزراوەتەوە (کە بە ئەستێرەی دەزانی)
ناوەکەی: بە بەهەشتی ئەفسانەکان ناونراوە
تیرەکەی: 31، 763میلە (51، 120کم)
خولگە: 84 ساڵ جارێک بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە (84 ساڵی زەوی= 1 ساڵی ئۆرانووس)
ڕۆژ: 18کاتژمێر جارێک بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە. (18 کاتژمێر = شەو و ڕۆژێک)
=KTML_Bold=نیپتۆن=KTML_End=
هەشتەیەمین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرەو دوایەمین هەسارەیە لە کۆمەڵەی خۆر دوای ئەوەی یەکێتی جیهانی گەردوون ناسان ساڵی 2006 پلۆتۆنیان لە کۆمەڵەی خۆر دەرهێناو خستیانە سەر لیستی قەزەمە هەسارەکان. بەوە ناسراوە کە بایەکی بەهێزی هەیە، وهەندیک کات خێرایەکەی لە خێرای دانگ زیاترە. هەسارەی نیپتۆن زۆر دوورە و ساردە. ئەم هەسارەیە 30 ئەوەندەی زەوی لە خۆرەوە دوورە. ناوەکێکی بەردینی هەیە، یەکەمین هەسارەیە کە بەهۆی هاوکێشەیەکی بیرکاریەوە دۆزراوەتەوە پێش ئەوەی ببینرێت بە چاو. فەلەک ناسی فەرەنسی ئەلێکس بوفارد دوای لادانی هەسارەی ئۆرانووس لە خولگەکەی خۆی هەستا بە ئەنجامدانی ئەم کارە، گومانی لەوە کرد کە ئەم لادانە بەهۆی ڕاکێشانی هەسارەیەکی ترەوە بێت نزیک ئۆرانووس. دواتر گەردوون ناسی ئەڵمانی جۆهان گالی بە یارمەتیی داتا بیرکاریەکان تەلیسکۆبی بەکارهێنا بۆ دۆزینەوەی هەسارەی نیپتۆن. کە 17 ئەوەندەی زەوی گەورەترە.
دۆزینەوەی: لە ساڵی 1846 دۆزراوەتەوە
ناوەکەی: خواوەندی ئاوی ڕۆمییەکان
تیرەکەی: 30، 775میلە (49، 530کم)
خولگە: 165 ساڵ جارێک بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە (165 ساڵی زەوی= 1 ساڵی نیپتۆن)
ڕۆژ: 19 کاتژمێر جارێک بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە. (19 کاتژمێر = شەو و ڕۆژێک) [1]