ناونیشانی بابەت: چۆن زەوی درووست بووە؟ بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە
ئامادەکردن: #نەورۆز محەمەد#
بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە ئەو کارەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە چی ڕوویداوە لە سەرەتای درووست بوونی گەردووندا. دۆزەرەوە و فەلەک ناسان و فیزیاناسان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە گەردوون سەرەتای دەست پێکردنی هەیە. پێش ڕوودانی ئەم تەقینەوەیە هیچ نەبووە بەڵام لەکاتی تەقینەوەکە وە دوای تەقینەوەکە هەندێک شت هەبووە: ئەویش گەردوونە. ئەم بیردۆزەش کار لەسەر ئەوە دەکات بۆمان ڕووندەکاتەوە کە لەکاتی تەقینەوەکە و دوای تەقینەوەکە چی ڕوویداوە.
بە پێی ئەم بیردۆزە گەردوون لە تەنیا خاڵێکەوە درووست بووە نزیکی 13، 7 بلیۆن ساڵ پێش ئێستا. ئەو تەنیا خاڵە یان پێی دەوترێت سینگولاریتی چییە وە لە کوێوە هاتووە؟ باشە، ڕاستگۆبین، بەدڵنیاییەوە نازانین کە چییە و لە کوێوە هاتووە. خاڵ یان سینگولاریتی ئەو ناوچانەیە کە ڕێگرە لە بەردەم تێگەشتنمان لە فیزیا. وا بیرکراوەتەوە کە لە کونە ڕەشەکاندا هەبن. کونە ڕەشەکان ئەو شوێنانەن کە هێزێکی کێشکردنی زۆرزۆر و پەستانێکی زۆریان هەیە. پەستانەکەی بە ڕادەیەک زۆرە کە هەر ماددەیەکی سنووردار بچێتە ناوی چڕی ئەو ماددەیە بێ پایان زیاد دەکات واتە بێسنوور ( بەشێوەیەکی بیرکاریانە کە مێشک تەحەمولی ناکات). ئەو ناوچانەی کە چڕیەکی زۆریان هەیە پێی دەوترێت سینگولاریتی یان خاڵ. گەردوونی ئێمەش سەرەتایەکی زۆرزۆر بچووکی هەیە، گەرمیەکی بێسنوور، چڕیەکی بێ پایان، هەندێکی شتی تر، سینگولاریتی لە کوێوە هاتووە؟ نازانین، بۆچی دەرکەوتووە؟ نازانین.
وا دەردەکەوێت کە ئەم تەقینەوە گەورەیە وردەوردە فراوان بووبێت و سارد بووبێتەوە. لە خاڵێکی زۆرزۆر بچووک و زۆرزۆر گەرمەوە ، بووە بە ئەم گەردوونەی ئێستامان کە زۆر گەورەیە و پلەی گەرمیشی زۆر کەم بووەتەوە. وە بەردەوامیشە لە فراوان بوون و ساردبوونەوە واتە پلەی گەرمی بە بەردەوامی نزم دەبێتەوە تاوەکوو گەشتووە بەم کاتەی ئێستامان کە ئێمە تێیدا دەژین. ئەمەش بریتی بوو لە بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە.
بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە بەڵگە چییە لەسەر ئەم بیردۆزە.
=KTML_Bold=زۆرترین ئەو بەڵگانە چییە کە پاڵپشتی لەم بیردۆزە دەکەن؟=KTML_End=
1-پێش هەموو شتێک، ئێمە دڵنیاین کە گەردوون سەرەتای دەست پێکردنی هەبووە.
2-دووەم، کاکێشانەکان یان گالاکسییەکان بە بەردەوامی لێمان دوور دەکەونەوە بە خێرایەک ڕاستەوانە دەگۆڕێت بەپێی دووریەکەیان، واتە چەندێک دوور خێراتر دوور دەکەونەوە، یان چەند نزیک بن هێواشتر دوور دەکەونەوە. ئەمەش پێی دەوترێت یاسای هابڵ کە بە ناوی ئیدوارد هابڵ ناونراوە (1889 - 1953) کە ئەم دیاردەیەی لە ساڵی 1929 دۆزیەوە.
3-سێیەم، هەر وەکوو وتمان ئەگەر گەردوون لە سەرەتای تەقینەوە گەورەکە زۆرزۆر گەرم بووبێت، دەبێت بتوانین هەندێک لەو پلە گەرمیە دیاری بکەین.لە ساڵی 1965 هەردوو فەلەک ناسی ڕادیۆی ئارنۆ پێنزەیس لەگەڵ ڕۆبێرت وێڵسن هەستان بە دۆزینەوەی پلەی تیشکی پشت گەردوون کە 2، 725 پلەی کلڤن بوو ( -454، 765 پلەی فەهرانایت = -270، 425 پلەی سیلیزی بوو) کە بڵاوبۆیەوە لە گەردووندا. وە ئەمە ئەو شتە بوو کە زاناکان بە دوایدا دەگەڕان بۆیە لە ساڵی 1978 خەڵاتی نۆبڵیان لە فیزیادا پێ بەخشرا بۆ ئەم دۆزینەوەیەیان.
4-لە کۆتاییدا، هەبوونی توخمەکانی ڕووناکی هایدرۆجین و هیلیۆم لە گەردووندا پاڵپشتی بیردۆزی تەقینەوە گەوەرەکە دەکەن. [1]