ناونیشانی بابەت: خۆری زەوی: چەند ڕاستییەک دەرباری تەمەنی خۆر، قەبارەی و مێژووەکەی
ئامادەکردن: #نەورۆز محەمەد#
خۆر کەوتۆتە ناوەڕاستی کۆمەڵەی خۆرەوە، کە بە گەورەترین تەن دادەنرێت کە 99.8%ی کۆمەڵەی خۆرە و تیرەکەی 109 جار لە تیرەی زەوی گەورەترە، نزیکی 1 ملیۆن هەسارەی وەک زەوی دەتوانرێت لە ناو خۆردا جێگەی ببێتەوە.
بەشی بینراوی خۆر واتە بەشی سەرەوەی پلەی گەرمیەکەی نزیکەی 10000 پلەی فەهرانایتە ( 5500 پلەی سیلیزیە)، لە کاتێکدا پلەی گەرمی ناوکەکەی (کرۆکی) زیاتر لە 27 ملیۆن پلەی فەهرانایتە ( 15 ملیۆن پلەی سیلیزیە)، بەهۆی کارلێکە ئەتۆمییەکانەوە درووست دەبێت.
بۆ ئەوەی بتوانین وزەیەک درووست بکەین یەکسان بێت بە وزەی خۆر بە پێی ئاژانسی ناسا پێوسیتە لە هەموو چرکەیەک 100 بلیۆن تەن لە تەقێنەرە (داینەمیت) بتەقێنینەوە.
مێژووی درووست بوونی خۆر دەگەڕێتەوە بۆ 4.6 بلیۆن ساڵ پێش ئێستا. زۆر لە زاناکان پێیان وایە کە خۆر و زۆر لە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر لە هەورێکی گەورەی گازاوی و تۆزاوی درووست بوونە کە بە (پەڵە خۆر یان تەمە ئەستێرەی خۆر) ناسراوە. دواتر ئەم تەمە ئەستێرەی خۆرە بەهۆی هێزی کێشکردنەوە تێکشکاوە و بووە بە پەپکە.
زۆربەی ماددەکان لەم تێکشکانەدا بەرەو ناوەڕاست ڕۆشتوونەو خۆریان پێک هێناوە.
خۆر ئەوەندە سووتەمەنی ئەتۆمی هەیە کە تا 5 بلیۆن ساڵی تر دەمێنێتەوە، دوای ئەوە دەئاوسێت و دەبێتە زەبەلاحێکی سوور. دواتر چینی دەرەوەی خۆر نامێنێت و تەنیا کرۆکرکی دەمێنێتەوە و دەبێتە یەکێک لە قەزەمە هەسارە سپییەکە . دواتر بەهێواشی دەپوکێتەوە و دەچێتە کۆتا قۆناغەوە وەک تەنێکی تاریک و لاشەیەکی سارد کە پێی دەوترێت قەزەمە هەسارە ڕەشەکە. [1]