پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,433
وێنە 105,315
پەرتووک PDF 19,453
فایلی پەیوەندیدار 97,497
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
میدیا لەنێوان چەکوشی ئینفۆکراسی و ئاشووبی رۆژنامەڤانیدا!
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میدیا لەنێوان چەکوشی ئینفۆکراسی و ئاشووبی رۆژنامەڤانیدا!

میدیا لەنێوان چەکوشی ئینفۆکراسی و ئاشووبی رۆژنامەڤانیدا!
ناونیشان: میدیا لەنێوان چەکوشی ئینفۆکراسی و ئاشووبی ڕۆژنامەڤانیدا!
نووسەر: #زریان ڕۆژهەڵاتی#
ڕۆژی دەرچوون: #20-08-2023#
لەم ڕۆژانەدا کە چەکوشی ئینفۆکراسی لەسەر زەین و بیرکردنەوەی کوردە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەروەها لەو وەختانەدا کە ڕۆژنامەڤانی و کاری میدیا کەوتووەتە نێو ئاشووبێکی گەورەوە، تۆڕی میدیایی ڕووداو سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمارکرد و خەڵاتی زێڕینی ستیڤی لە بواری میدیا بردەوە. بێگومان ئەمە دەسکەوتێکی گرنگە، بەڵام دیوەکەی دیکە ئەوەیە کە بەرپرسیاریی ڕووداویش لە هەردوو ئاستی کۆمەڵگە و کاری میدیایی دا زیاتر دەکات.
تەکنەلۆژیا هەموو کات هۆکارێکی کاریگەر بووە لەو وەرگۆڕانانەی کە بەسەر کۆمەڵگەکاندا دێن. لەم ساڵانەی دواییدا بەڕوونی ئەوەمان لێ دیاربووە کە چۆن چۆنی ئاشووبی ڕۆژنامەڤانی، بەرهەمهێنانی فرەچەشن و فرە سەرچاوەی زانیاری کە زۆرجاریش بەرهەمی درۆی لێدەکەوێتەوە، لەگەڵ بەرهەمهێنانی درۆندا ئاڕاستەیان بە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستان داوە. درۆ و درۆن وەک مۆتەکەی کۆمەڵگەی کوردین لەم چاخە دیجیتاڵییەدا، بەڵام بابەتی کاریگەریی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیایێکی شەڕی وەک درۆن دەهێڵمەوە بۆ کاتێکی دیکە و هۆکاری باسکردنەکەی لێرە، تەنیا بۆ ئەوەبوو کە ئاماژەیەکی بەهێزتر بدەم بەوەی کە تەکنەلۆژیا خەریکە لە زۆر ڕەهەندەوە کوردستان دەگۆڕێت.
=KTML_Bold=چەکوشی ئینفۆکراسی لەسەر کۆمەڵگەی کوردی=KTML_End=
ئێستا ئیدی نەک تەنیا بە سەرکوتکاری و زۆریی سەرمایە، بەڵکوو بەهۆی بەکارهێنانی زانیارییەوە کۆمەڵگەکان کۆنترۆڵ دەکرێن. ئەم قسانەی Byung-Chul Han و دەستەواژەی کاپیتالیزمی زانیاری بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە دۆخی نەتەوەیەکی وەک کورد کە تاوەکوو سەردەمی پیشەسازی و ئێستاش، لە دۆخی نائازادیدا بووە، زۆر گرنگە. لە ئاستی دەرەوەدا، ڕۆژانە لە چەندین شوێنی جیاوازە، زەینی مرۆڤی کورد بە زانیاریی بەرهەمهێنراو پڕ دەکرێت و، بەوەش لە کاتێکدا کە وادەزانین فێری شتی تازە بووین، وتار و ئایدیای کەسان و دەوڵەتانی دیکە دووبارە دەکەینەوە.
داگیرکاریی جوگرافیای کوردستان لە سەردەمانی پێشووتر، شتێکی دیار و بەرچاو بوو، بەڵام ئەم شەپۆلەی داگیرکاریی زەینی مرۆڤی کورد، نادیارە هەروەهاش زۆر مەترسیدارترە.
لە ئاستی نێوخۆشدا زانیاریی بەرهەمهێنراو بووەتە بەشێک لە ململانێی سیاسی و وەک هۆکارێکی گرنگ لە قووڵکردنەوەی قەیرانە نێوخۆییەکاندا ڕۆڵی هەیە. ئەمەش ڕێک ئەو شوێنەیە کە تێیدا، میدیا و تاک، خواستە یان ناخواستە، تێکەڵاوی هاوسەنگییە سیاسی و جیۆپۆلەتیکییەکان دەبن.
ئەو قسەیەی هان ڕێی تێدەچێت کاتێک کە دەڵێت: درۆ و دەلەسەش بۆ خۆی زانیارییە. هێشتا فریا نەکەوتووی کە ناڕاستییەکەی بسەلمێنی کە ئەو کاریگەرییەی داناوە، چونکە بەهۆی تەکنەلۆژیاوە، درۆش هاوشێوەی قسەی ڕاست دەرفەتی بڵاوبوونەوی هەیە. ئا لێرەدایە کە بەرپرسیاریی ڕووداو زیاتر دەبێت، چونکە زیاتر لە کۆمپانیایەکی ڕاگەیاندن، وەک براندێکی نەتەوەیی کوردستان دەردەکەوێت. هەندێکجار خەمی پەیداکردنی جەماوەر لە سۆشیاڵ میدیا، دەتوانێت کاریگەریی لەسەر متمانەی کەناڵەکان دابنێت. بۆ ئەوەش پێویستە ڕووداو هەر وەک سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بمێنێتەوە.
=KTML_Bold=ئاشووبی ڕۆژنامەڤانی=KTML_End=
تەکنەلۆژیای نوێ، ئاشووبێکی لە کاری ڕۆژنامەڤانی لە کوردستان درووستکردووە. بەر لە هەموو شتێک ژمارەیەکی زۆری کەناڵ و ڕۆژنامەڤان دەرکەوتوون و زۆری دیکەش بەڕێوەن. جیاوازیی نێوان وەرگر و نێرەری پەیام زۆر کەم ڕەنگ بووە. وەک چۆن هاووڵاتییەک دەتوانێت هەواڵ بگوازێتەوە، کەسێک یان تیمێکی چەند کەسیی بچکۆلانەش دەتوانن ئەو کارە بکەن. ئەمە بۆ میدیا گوزارشت لە ئاشووبێک دەکات کە ناتوانێت لێی هەڵبێت. میدیا لە سەردەمی دەرگاوانیی زانیارییەوە کەوتووەتە نێو لێشاوێک لە زانیاریی بێ کۆنترۆڵ یان لانی کەم، کەم کۆنترۆڵەوە. سیسیتەمی بەرهەمهێنانی ئەو زانیارییەی کە دەگاتە بەردەنگ، وەک شوێنەکانی دیکەی دنیا لە قۆناخێکی وەرگۆڕاندایە. ژوورنالیزم خەریکە مۆنۆپۆلی بەرهەمهێنانی زانیاری لە کیس دەدات. بێگومان میدیا بۆ گەیاندنی پەیامی خۆی پێویستی بە جەماوەرە، بەڵام خەمی بەدەستهێنانی جەماوەر خەریکە سنوورەکانی نێوان کاری ژوورنالیستی و کاری پەیوەندییەکانیش لێڵ و ناڕوون دەکات. بۆ نموونە بڵاوکردنەوەی ڕستەیبەیانیی ڕۆژی جەژن حەزت لە کام شلەیە؟ کارێکی ژوررنالیستی نییە ئەوەندەی کە دەشێ بۆ ئامانجێکی پەیوەندی یان ڕاگرتنی جەماوەر بێت.
لەو ئاشووبەدا کە بەرپایە و بەردەوام دەبێت، ئەرکی میدیایێک کە دەیەوێ لە لووتکەدا بمێنێتەوە، ئیدی تەنیا گواستنەوەی زانیاری نییە، بەڵکوو پشتڕاستکردنەوە و قووڵکردنەوەی زانیارییەکان و پێشکەشکردنیانە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش. واتە پێویستی بەوردی و لێکۆڵینەوەی زیاترە نەک تەنیا ڕاکێشانی جەماوەر، چونکە خەڵکی دەرەوەی میدیاکارانیش دەتوانن بە ئاسانترین ڕێگە جەماوەر بدۆزنەوە.
هان باسی لەوەکردووە، کە قەیرانێکی ئەمڕۆی دیموکراسی لە جیهان، لە واتایێکدا قەیرانی گوێنەگرتنە لە دەورووبەر. کاپیتالیزمی زانیاری، خووێکی درووستکردووە کە زیاتر بایەخ بە قسەی خۆمان بدەین و هەر خەریکی پەسندانی خۆمان بین. تێگەیشتنی من، واقیعی من، وێنەی من و... هەموو شتێکی من... ئیدی لە بەرپرسیاری کۆمەڵایەتی دوورمان دەکاتەوە. بۆ نموونە، دەشێ لەبەر زیادبوونی بینەری بەرنامەکەی من زۆر شت بکرێت کە دوورە لە کاری ڕۆژنامەڤانی. کاتێک ئەم دەردی گوێنەگرتنە تووشی میدیاکارێک دەبێت، ئەوسا ئیدی زیاتر لە ئەرکە سەرەکییەکەی، بە بابەتە پڕوپاگەندییەکانی خۆیەوە سەرقاڵ دەبیت کە لە کۆتاییدا میدیا زەرەری لێ دەکات.
ڕووداو سمیبوولی دەرکەوتن و زەقبوونی هۆکاری زانیارییە لەنێو سیاسەت و کۆمەڵگەی کوردی دا. لەڕووی ناوخۆییەوە، سنوورەکانی بەزاندووە و واقیعی جیۆپۆلەتیکی زاڵی بەسەر کوردستان دا هەڵتەکاندووە و لە ئاستی دەرەوش دا وتارێکی کوردستانیی لەم سەردەمی دیجیتاڵیزەبوونەدا برەو پێداوە، بەڵام ئێستا ئیدی ئێمە لە قۆناخێکی مەترسیداری کاریگەریی ئینفۆکراسی و ئاشووبێکی ڕۆژنامەڤانیداین، بۆیە بەرپرسیارییەکانی ڕوودایش زیاترن لە جاران. تەگەرەی هەرە گەورە ئەوەیە کە چۆن چۆنی لەنێوان زانیاری هەڵە و ڕاست، لەنێوان کاری ڕۆژنامەڤانی و کاری پەیوەندی دا، هەروەها لەنێوان من منی ڕۆژنامەڤان و بەرژەوەندی ئەوانی دیکەدا هاوسەنگییەک درووست بکات. ئەمە بە بەراورد بە کارێکی ژوورنالیستی نەریتی، ئەرکێکی قوورس و دژوارترە، بەڵام هەر ئەوەش لە یەکەمی بێ ڕکابەر چاوەڕوان دەکرێت. [1]
ئەم بابەتە 282 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 20-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 24-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 282 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
پێداچوونەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعیل
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,433
وێنە 105,315
پەرتووک PDF 19,453
فایلی پەیوەندیدار 97,497
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
پێداچوونەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - فایلی PDF - نەخێر پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - هەڵبەست پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.906 چرکە!