خاڵی سەرەکی پەرتووکەکە باسکردنە لەو خاڵانەی کە پەیوەندییان بە سیفەتەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و ئێراقەوە هەیە و کاریگەریی کەشوهەوا لەسەر بینا و کەرەستەی بیناسازیەکان باس کراوە بەگوێرەی وەرزە جیاوازەکان.
- ئەو میکانیزم و کەرەستە بیناسازییانە کامانەن کە هاوکارن لە هێشتنەوەی پلەی گەرمی ناوماڵ بە جێگیری لە وەرزە سارد و گەرمەکاندا بە جۆرێک ئاسوودەیی تەواو بۆ کەسانی ناوی دەستەبەر بکات.
لە پەرتووکەکەدا وەڵامی ئەم پرسیارە وەردەگرن کە چۆن دەتوانین ئەو وزەیەی بۆ گەرم کردن و ساردکردنەوەی ماڵەکان لە زستان و هاویندا بەکاری دێنین بە ڕێژەی 65-85% کەم بکەینەوە.
- ئەمانە بەشێکی بابەتە باس کراوەکانی ناو پەرتووکەکەن: نەخشەی ناوماڵ، ڕێکخستنی ژوور، پەنجەرە و گەورەییان، پێکهاتەی باڵەخانە و کەرەستەی بینا، دیوار و بان، کەرەستەکانی دابڕی گەرمی، سیستەمی هەواگۆڕکێ، خانووی حەوشەدار، پاراستنی گەرمی ناوماڵ لە هاوین و زستان، کاریگەی با لەسەر خانوو.
- پەرتووکەکە گونجاوە بۆ ئەندازیاران و سەرجەم ئەو کەسانەی لە بواری بیناسازیدا کار دەکەن و سوودی زۆر باشی لێ دەبینن بۆ درووستکردنی خانوویەکی پاسیڤ (عەزل) کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاری لێنەکات.
=KTML_Bold=گرنگترین بابەتە باس کراوەکانی ناو پەرتووکەکە=KTML_End=
▪️پاراستنی گەرمی و فێنکی لە کەشی بینادا
▪️شێ و پاراستنی شێ لە بینادا
▪️کاریگەریی فیزیایی گەرما و شێ لەسەر بینا
▪️ کاریگەریی چاکسازی بیناسازی لەسەر وزەی پێویست بۆ خانووەکانی هەرێمی کوردستان.
▪️لێکۆڵینەوە لە خانووەکانی ناوچەی گەرمیان
▪️لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارهێنانی وزەی تیشکی خۆر لە کوردستان
▪️پاشەکەوتی وزە لە ناوچەکانی هەرێم
▪️چاکسازی بیناسازی لە ناوچەکانی گەرمیان و کوێستان [1]