ئاردی گەنمەشامی ڕەنگی زەردە و لە هاڕینی گەنمەشامی درووستدەکرێت و بە یەکێک لە دانەوێڵە تەواوەکان دادەنرێت و کۆمەڵێک سوودی تەندرووستی هەیە بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی باش لە کانزا و ڤیتامینەکان و ماددە ڕیشاڵەکان، دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودەکانی بڵاوکردووەتەوە.
1. هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ ئەوانەی نەخۆشی گەنم یا هەستیارییان بە گلوتین هەیە.
2. بەهێزکردنی تەندرووستی چاو، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی کارۆتینەکان و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ڕەشبوونی هاوێنەی چاو و کۆمەڵێ نەخۆشی تر.
3. یارمەتیی خۆپاراستن دەدات لە نەخۆشی شەکرە (جۆری دووەم)، نەخۆشییەکانی دڵ، هەندێ جۆری شێرپەنجە.
4. باشترکارکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک و چالاک کردنەوەی کۆئەندامی هەرس و ڕێگری کردن لە قەبزی.
5. سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامین (B1) و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و سیلینۆم.
=KTML_Bold=بەها خۆراکییەکان:=KTML_End=
=KTML_Bold=هەموو 100 گرام لە ئاردی گەنمەشامی:=KTML_End=
- پڕۆتین: 10.3 گرام.
- کاربۆهیدرات: 75.8 گرام.
- چەوری: 5.1 گرام.
- ماددە ڕیشاڵیەکان: 6.9 گرام.
- کالۆری: 384.
ئاردی گەنمەشامی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە درووستکردنی نان، سەمون و ئیشی هەویر و کێک و بسکیت.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= هەندێک کەس نابێت ئاردی گەنمەشامی بەکاربێنن، چونکە هەستیارییان بە گەنمەشامی هەیە، بەڵام ڕێژەی ئەو کەسانە زۆر کەمە. [1]