ژەمی بەیانیان لەگەڵ ئەوەی گرنگترین ژەمی ڕۆژانەیە و سوودی زۆرە، بەڵام بەو واتایە نایەت هەموو جۆرێکی خۆراک ڕێگەپێدراو بێت، هەندێک جۆری خۆراک مەترسیین بۆ سەر تەندرووستی و ئەگەر تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی دڵ زیاد دەکەن، هەر بۆیە باشترە لێیان دووربکەویتەوە.
1. هەویرەمەنی
هەر بابەتێکی هەویرەمەنی زیانی هەیە بۆ تەندرووستی، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە شەکر و ئاردی تێدایە، هەوکردنی درێژخایەن لە جەستەدا درووستدەکەن، زیان بە دەمارەکان دەگەیەنن.
2. تامی دەستکرد
ئەو خواردنانەی تامی دەستکردنیان تێدایە، زیانیان هەیە، وەکوو ماست، یان شەربەتی ئامادەکراو، ڕەنگ و تامی دەستکردی تێدەکرێت، ئەمەش زیانی هەیە و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن.
3. پانکێک
لە ئاردی سپی درووستدەکرێت، ڕیشاڵی پێویستی تێدا نییە، هەوکردن لە دەمارەکان درووستدەکات.
4. سۆسج
ڕێژەی هەوکردن لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە، ئەمەش زیان بە ڕیخۆڵەکان و سیستمی هەرس بە گشتی، دەگەیەنێت.
5. قاوەی ئامادەکراو
ئەو قاوانەی ئامادەکراون و تەنیا پێویستیان بە ئاوی گەرمە، ڕێژەیەکی زۆر لە شەکریان تێدایە و زیانی هەیە بۆ تووشبوون بە قەڵەوی، شەکرەی جۆری دووەم، نەخۆشی گورچیلە، کلۆربوونی ددان و ڕۆماتیزم.
[1]