31ی ئابی شەکرە شار نابێ بەبێ دەنگی تێپەڕبێ.
#ئومێد خۆشناو#
ئەگەر قسە بکەین لەسەر 31ی ئابی وەرچەرخان، بێشک دەبێ باسی 30 ڕۆژەکەی تری مانگی ئابی ساڵی 1996 بکەین، هەڵبەت دەبێ باسیش لە دواڕۆژی مانگی ئاب واتە 31ی ئاب بکەین کە، لە دوای ئەو ڕۆژە چ هات و چی ڕوویدا، واتە 1ی ئەیلوول هەڵاتنی ڕۆژێکی نوێ و تازەی وەرچەرخانەکە بوو.
ئیتر کێ ئامادەیە و دەیەوێ لەسەر ئەو ڕووداوە قسەبکەین من ئامادەم لەگەڵی دیبەیت بکەم.
لای من ڕۆژێکی پیرۆز و مەزن و وەرچەرخانە و دەستی پیلانی بڕی و تا بە ئەمڕۆ دەگەین سوودەکانی 31ی ئاب هەر لە زیادبوونن.
ئەگەر 31ی ئاب نەبا، ئێستا شتێک نەبوو بەناوی قەوارەی سیاسی و دەستووری #هەرێمی کوردستان# و دەستکەوتی خەباتی گەلی کوردستان.
ئەگەر 31 ئاب نەبا ئێستا جڕ و جامشتەکانی وەک حەسەن پلایس و ئاغای مەتەڕی و ڕاکان حاکم بوون.
ئەگەر 31 ئاب نەبا ئێستا #هەولێر# هەر گوندە گەورەکەی جاران دەبوو، نەک شار شەکری ئێستا.
ئیتر دەسکەوتەکانی 31ی ئابی شەکرە شار دەیان و سەدان دەسکەوتن، بەڵام کێ هەیە یەک دەسکەوتی 64 و 66 و 83 و 16ی ئۆکتۆبەری خیانەتکارم پێ بڵی ئەی خەڵکینە... [1]