سەدامی دیکتاتۆری ڕژێمی ئێراق بەناردنی کوڕەکەیی و سوڵتان هاشم و ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندە بەعسییەکان وەڵامی داواکەی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی بۆ داگیرکردنی هەولێر دەداتەوە.
سایتی ڕەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ناوی ئەو فەرماندە و هێزانە بڵاودەکاتەوە کە بەشداربوون لە خیانەتی 31ی ئابی پارتی و داگیرکردنی هەولێر، کە زیاتر لە 40 فەرماندە و هێزی تایبەتیی سەربازی بوون.
ناوی فەرماندە و هێزەکان:
فەریقی یەکەمی ڕوکن سوڵتان هاشم ئەحمەد، وەزیری بەرگری
قوسەی سەدام حسێن، سەرپەرشتیاری هێزەکانی گاردی کۆماری لە شەڕی (آب المتوکل على الله) .
فەریقی یەکەمی ڕوکن عەبدولواحید شنان ئال ڕبات، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێراق
فەریق ڕوکن سەیفەدین فلەیح حەسەن، فەرماندەی فەیلەقی یەک
لیوای فڕۆکەوانی سەفا شەمسەدین خالس ئیسماعیل، فەرماندەی فڕۆکەوانی سوپا
لیوا ڕوکن مەحمود دهام بدوی، فەرماندەی فەیلەقی پێنج
لیوا ڕوکن حەمید ڕەمەزان عەبدوڵڵا، فەرماندەی فیرقەی هەشت
لیوا ڕوکن ساڵح یوسف حمود، فەرماندەی فیرقەی حەوتی پیادە
لیوا ڕوکن تاڵیب مەسرور نەجم حەسەن، فەرماندەی فیرقەی پیادەی ئالی/ یەک
فەریقی یەکەمی ڕوکن ئیبراهیم عەبدولستار محەمەد، سەرۆک ئەرکانی گاردی کۆماری
لیوا ڕوکن کەمال مستەفا عەبدوڵڵا ساڵح، فەرماندەی پڕۆسەکانی (اللە أکبر) لە شەڕی (آب المتوکل على الله)
لیوا ڕوکنی تۆپخانە عەبدوڵڵا حەسەن عەلی نسەیف، فەرماندەی تۆپخانەی فەرماندەی پڕۆسەکان
عەمید ڕوکن خەمیس مەعن حسێن نیعمە، فەرماندەی هێزەکانی بەغدا لە گاردی کۆماری
عەمید ڕوکنی پیادەی ئالی مەجید حسێن عەلی ئیبراهیم، فەرماندەی هێزی عەدنانی گاردی کۆماری
عەمید ڕوکنی پیادەی ئالی سوفیان ماهیر حەسەن، فەرماندەی لیوای پیادەی 29ی گاردی کۆماری
عەقید ڕوکن (قوات خاسە) عەباس جاسم محەمەد عەلی، فەرماندەی قوات خاسەی سێی گاردی کۆماری
عەقید ڕوکنی زرێپۆش باسم یونس سەعدوڵڵا، فەرماندەی لیوای پیادەی ئالی 38ی گاردی کۆماری
عەقید ڕوکنی زریپۆش حزێری تەلال سلێمان، فەرماندەی لیوا و ڕاهێنراوی 40ی گاردی کۆماری
عەقید ڕوکن عەلی عەبدوڵڵا عیسا شنان، فەرماندەی تۆپخانەکانی هێزی عەدنانی گاردی کۆماری
عەقید ڕوکنی پیادە عەلی عەتشان جادر، فەرماندەی لیوای پیادەی چواری گاردی کۆماری
عەقید ڕوکنی پیادە سەباح عوبێد نەجم شبیب، فەرماندەی لیوای پیادەی پێنجی گاردی کۆماری
عەقید ڕوکنی پیادە جاسم محەمەد سالم فەرحان، فەرماندەی لیوای پیادەی شەشی گاردی کۆماری
عەقید ڕوکنی تۆپخانە حەسەن سڵێمان حەسەن سەعید، فەرماندەی تۆپخانەی هێزەکانی بەغدا لە گاردی کۆماری.[1]