ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، لەژێر فشاری ناوخۆیی و تەنانەت نێودەوڵەتی سەردانەکەی ئەنجامداوە.
لە هەفتەی ڕابردوو
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە چیتر شاند بۆ بابەتی مووچە و بودجە نەنێرێتەوە بەغدا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پێیوابوو
هەولێرهەولێر هەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردووە و پێویست ناکات چیتر شاند بنێرێتە بەغدا.
مەسرور بارزانی جەختیکردووەتەوە، کە ئەوەی لەنێوان هەولێر و بەغدا ماوە، ئەوەیە، کە دەبێت ئێراق پابەندی خۆی جێبەجێبکات و پارەی مووچە و بودجەی هەرێم بنێرێت.
دوای ئەوەی ئێراق سووربووە لەسەر نەناردنی پارەی مووچە، لایەنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش بۆ ئەو پرسە هاتوونەتە سەر هێڵ و داوایان لە بەغدا کردووە، چیتر ناردنی پارە بۆ هەرێم ڕانەگرێت و فشاریشیان لە هەولێر کردووە، شاند بنێرێتە بەغدا بۆ ئەوەی لەو بارەوە گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 549 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!