=KTML_Bold=کۆمپانیایەکى بەرهەمهێنانى نەوت لە کوردستان ئەگەری وازهێنانی لە بەرهەمهێنانی نەوت ڕادەگەیەنێت.=KTML_End=
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەوە کارمەندە بیانییەکانی بە ڕێژەی 55 لە سەد کەمکردووەتەوە و دەیەوێت کارمەندی زیاتر بێکار بکات.
جۆن هاریس، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیای گەڵف کیستۆن لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکەیان بە گومانە بتوانێت لە کار و چالاکییەکانی لە #هەرێمی کوردستان#دا بەردەوام بێت، بەو هۆیەشەوە کارمەندە بیانییەکانی بە ڕێژەی 55 لە سەد کەمکردووەتەوە تا بتوانێت تێچووی کاری کۆمپانییەکە کە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە ڕووبەڕووی بووەتەوە کەمبکاتەوە.
باس لە ئەوەش کراوە، بەهۆی ئەو زیانانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە لە ئەنجامی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە، کۆمپانیاکە دەیەوێت کارمەندی زیاتر بێکار بکات.
کۆمپانیاکە گەشبینە بەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە و دەڵێت: “هەرچەندە هیچ چوارچێوەیەکی کاتیی فەرمی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام هێشتا پێمان وایە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە”.
ماوەی شەش مانگە، هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕێکەوتی #25-03-2023# حکومەتی ئێراق سکاڵایەکی لە دژی هەرێم بردەوە بەوەی کە خۆی نەوتی هەرێم لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە بە بازاڕ بکات.
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا چەندین کۆبوونەوە لەنێوان بەرپرسانی هەرێم، ئێراق، تورکیا کراوە، بەڵام هەتاکوو ئێستا بە فەرمی هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو پڕۆسەیە نییە. [1]