=KTML_Bold=یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، پارتی لە ڕێگەی حکومەتی شکستخواردووی تاککڕەوی ھەرێمەوە، ھەوڵدەدات کێشەکان ھەناردەی کەرکووک بکات.=KTML_End=
خۆپیشاندانەکەی #کەرکووک# گرژیی و ئاڵۆزی تێکەوت، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و چەند کەسێکی دیکش بریندار بوون، قەدەغەی هاتوچۆش لەو شارە ڕاگەیاندرا.
لەسەر ئەو دۆخە، مەڵبەندی دووی کەرکووکی یەکێتی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: بەداخەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە، بەمەبەست و سیناریۆی جۆراوجۆر، #پارتی دیموکراتی کوردستان# و چەند لایەنێکی شۆڤێنی کەرکووک، کێشە و گرفت بۆ ھاوڵاتیانی کەرکووک درووستدەکەن، ئێمە وێڕای ئەوەی لەگەڵ داخستنی ڕێگەی سەرەکی (کەرکووک-#ھەولێر#) نین و لە ڕێگەی کەناڵە سیاسی و دیبلۆماسییە جیاوازەکانەوە، ھەوڵی جدیمانداوە و سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێراقمان لێ ئاگادارکردۆتەوە، بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگەیە، چارەسەرکردنی کێشەکان بەدیالۆگ و لێکتێگەیشتن، بەشێوەیەک لە خزمەتی ھاوڵاتیانی کەرکووک بێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دا هاتووە، لێرەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کەرکووک و ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین، پارتی لە ڕێگەی حکومەتی شکستخواردوی تاکڕەوی ھەرێمەوە ھەوڵدەدات کێشەکان ھەناردەی کەرکووک بکات، بەتایبەت کە ڕونبووەتەوە سەرجەم ئەو کەسانەی لەناو خۆپیشاندانەکانن لە ھەولێرەوە ئاڕاستە دەکرێن و دەیانەوێت، کێشە و پشێوی لەناو نەتەوەکانی شارەکە درووستبکەن، بەڵام خەڵکی کەرکووک بە سەرجەم نەتەوە و پێکھاتە ڕەسەنەکانی زۆر ھۆشیارن و لە مەرامی ناحەزان تێگەیشتون.
باس لە ئەوەش کراوە، پارتی و ئەو لایەنە شۆڤێنییە عەرەبی و تورکمانانە، کە ھاوپەیمان و دۆستی یەکترن، کێشەیان بارەگا نییە، چونکە لە ئێستادا ڕێکەوتی #02-09-2023# بارەگای لق و ناوچەکانی چۆڵکراون، بەڵام بەمەبەست ناگەڕێتەوە و دەیانەوێ بەو بیانوە، ئاساییشی کۆمەڵایەتی کەرکووک تێکبدەن.
خۆپیشاندان لە کەرکووک بەردەوامە و گەنجێکی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک گیانی لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات کەمێک پێش ئێستا قەدەغەى هاتوچۆى 100% لە کەرکووک ڕاگەیەنراو پۆلیس داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان بگەیەننە ماڵەوە و هیچ کەس لەدەرەوە نەمێنێت. [1]