هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی مەترسییەکانی سەر
هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستانی خستەڕوو، وتی: دەبێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەزووترین کات کۆببنەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی: لە ئێستادا بازاڕ، زانکۆکان، خوێندگەو قوتابخانەکان، هەموو کایەکانی تر لەژێر دەسەڵاتی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندایە، بۆیە دەبێت ئەو دوو لایەنە کۆببنەوە و کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بهێنن.
هەروەها وتی: پارتی و یەکێتی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، دەبێت بە دوو ئاڕاستە کار بکەن، ئاڕاستەی یەکەمیان ئەوەیە کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان و کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن، دووەمیشیان ئەوەیە، کە نابێت خۆیان لەو ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان نەگلێنن، کە لە ناوچەکە هەیە.
پارێزگاری سلێمانی هۆشداریشدا، ئەگەر حکومەتی هەرێم بەزوویی کێشەی مووچە چارەسەر نەکات، ئەوە لەدڵنیایی کێشەی گەورەتر درووست دەبێت، کە ئەنجامەکەی خراپ دەشکێتەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 575 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!