کوێخای گوندییە و سەگ پێی دەوەڕێت.
کوێخا: دەمڕاستی ئاغا کاربەدەستی دێ (فەرهەنگی خاڵ) لە قۆناغێکی مێژووییدا هەندێک ناوچەی وڵاتی کوردەوار ئاغا بەڕێوەی بردووە، ئاغا خاوەنی چەندین گوند بووە، خۆی لە گوندێک دانیشتووە، لە گوندەکانی تر، کوێخای وەک دەمڕاست داناوە و سەرانە و باجی بۆ کۆکردووەتەوە، واتە: ئەگەر کوێخایەک لاوازبووبێت، هەموو جووتیارێک بەگژیدا چووەتەوە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە ناوی هەبێت و ناوەرۆکی نەبێت. [1]