ناونیشانی بابەت: براندسازی و ژێرخانی شار لە ڕوانگەی ئاییندەتوێژی دا.
نووسینی: #کامەران حەسەن#
مەبەست لەژێرخان: سیستەمەکان و ئەو چالاکییانەن کە فۆرمێک دەبخشنە کۆمەڵگەکان و ئابوورییەکانی مۆدێرن و بە گشتی بۆ پێناسەکردنی هەر سەرچاوەیەکی مرۆڤبەرهەمهێنەری گرنگ، بەکاردێت.
ژێرخان بریتیین لە: گواستنەوە، بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی گاز و نەوت، دابینکردنی ئاو، خزمەتگوزاری فریاکەوتن، خزمەتگوزاری کەرتی گشتی، بانک و وەبەرهێنان، وزەی کارەبا، زانیاری و پەیوەندییەکان. ژێرخانەکان تۆرێک لە سیستەمەکان و ڕەوتە تایبەتەکانی مرۆڤ بەرهەمهێنەرە کە لە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی بەردەوامی کاڵا و خزمەتگوزاری کار دەکات و بەبێ ئەمانە کۆمەڵگەی هاوچەرخ، بە تایبەت کۆمەڵگەی شار ناتوانیت درێژە بە ژیانی بدات. زاراوەی براند و براندسازی ئەمڕۆکە زۆر بەکاردێت، بەڵام بەگشتی هەڵەی تێگەیشتن لەم چەمکە وای کردووە کەمتر کەسێک بتوانێت پیناسەیەکی درووست لە براند و براندسازی بکات. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=518798&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی براندسازی و ژێرخانی شار لە ڕوانگەی ئاییندەتوێژی دا=KTML_Link_External_End=