گورگم لە کۆزی خۆیە.
کۆز: بەو حەوشەیە دەوترێت کە بە چەپەر (چیلکە و شووڵی وشکی چنراو) چواردەوری دەگیرێت، کاریلە و بەرخۆلەی بچووکی تێدەکرێت، مەڕدار لە نزیک خۆی درووستی دەکات، بۆ ئەوەی پارێزراوبێت، چونکە هەر کاتێک گورگ دەرفەت وەرگرێت، هەموویان مرداردەکاتەوە، بە کەسێک دەوترێت کە خەڵکانی خراپ هاوکاری بن، بەهۆیەوە تووشی ماڵوێرانی و سەرگەردانی بێت. [1]