گورگ لە گەڕیانە، ڕزق لەسەر پێیانە.
ڕزق: ڕۆزی (فەرهەنگی وشەنامە) سرووشتی گورگ وایە لەپێناوی دەستکەوتنی نێچیردا، ڕێگەی زۆر دوور دەبڕێت، چەندین سەعات دەڕوات، بۆ ئەوەی ڕێگە و لانەی ئاشکرا نەبێت، واتە: ئەو کەسەی لە ژیانیدا کار و کەسابەت بکات و ڕۆژانە ماندووببێت، داهاتی دەستدەکەوێت. [1]