گورگە و کردوویانە بە شوانی مەڕ.
لە کۆمەڵگەدا کار بە کەسێک دەسپێرن کە دەستپاک و ڕاستگۆبێت، بۆ ئەوەی خاوەنکار دڵئارام بێت لەوەی کە تووشی زیان نابێت، مەبەست لەوەیە گەر کەسی خراپ بخرێتە سەر هەر کارێک، چاوەڕێی چاکەی لێناکرێت، بەهۆی ڕەفتار و کرداری خراپییەوە، زیان دەگەیەنێت. [1]