گام وا بەبارەوە، دۆینەم وا بە دارەوە، مەلا درەنگە کوڕەکەم بکە بە مەلا.
پێشوان دەڵێن: کابرای جاف لەکاتی گەرمیان و کوێستاندا لادەداتە دێیەک و دەچێتە لای مەلا، داوا لە مەلا دەکات کە کوڕەکەی فێری خوێندەواری بکات، لەگەڵ ئەوەشدا پەلەپەل لە مەلا دەکات کە دەستوبردبکات چونکە ئەم کاری هەیە و دەڕوات. کەسێک کارێکی دەوێت بەپەلەپەل و دەستوبرد بۆی بێتە بەرهەم بەڵام لە ڕاستیدا ئەو کارە بە کاتێکی زۆی تەواودەبێت.[1]