گەلە گرد و خەلە بڵاو.
گەلەبزن لەسەر گرد شوان هەموویان کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی گورگ دەرفەتیان لێنەیەنێت بەڵام خەلە و خەرمان هەتا بڵاوبێت، باشە، چونکە یەکێکیان دەرد لێیبدات، ئەوانی تر تووش نابن، یان پەڵە گەنمێک بسووتێت، ئەوانی تر ناسووتێن. واتە: مرۆڤ دەبێت لە تەمەنی منداڵی و هەرزەکارییدا چاودێری بکرێت، بەڵام لە قۆناغی گەورەییدا دەبێت ئازاد بکرێت. [1]