گۆزەی نوێ بە دڵان خۆشە.
گۆزە: دەفرێکی گڵینی دەسکداری سوورکراوەیە، ئاوی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) سرووشتی مرۆڤ وایە بەردەوام هەوڵدەدات کە پێداویستییەکانی ژیانی بەدەستبهێنێت، بۆیە هەر پێداویستیی و کاڵایەکی تازە لە هەر دۆخێکدا بەدەستبهێنێت، دڵئارامی و خۆشبەخت دەبێت، واتە: کاڵای تازە مرۆڤ دڵی پێی خۆشە.[1]