بەڕێزان بنەماڵەی نووسەرو وەرگێڕی ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو (جەلال زەنگابادی)
سڵاوێکی گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەگێڕی ناسراوی کوردستان (جەلال زەنگابادی)یمان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو رۆڵێکی بەرچاوی لە بزاڤی ڕۆشنبیریی گەلی کوردستان هەبوو، لە بواری نووسین و وەرگێڕاندا خزمەتێکی زۆری بە گەلی کوردستان کردو بە بەرهەمەکانی کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەند کرد، لەدەستدانی مامۆستا (جەلال زەنگابادی) زیانێکی گەورەیە بۆ تەواوی بزاڤی کلتوری کوردستان.
بە ناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو تەواوی خزمان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و تەواوی نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، لە یەزدانی مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.[1]
غەفوور #مەخموور#ی
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
5 / 9 / 2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!