گۆلک لەسەر سنگ و پەتکی خۆی نەوەستێت، گورگ دەیخوات.
گۆلک یان گوێرەکە سرووشتی وایە کە زۆر بزێوە و دەجووڵێت، لە دایکی دووردەکەوێتەوە، بۆ ئەوەی ون نەبێت یان گورگ نەیخوات، لە کوردەواردا گۆڕەوساری دەدەن، واتە: بە گوریس دەیبەستنەوە، پەندەکە واتە: کەسێک لە خێزان و بنەماڵە دوورکەوێتەوە، بێپشتوپەنا دەمێنێتەوە و لەناودەچێت.[1]