ناونیشانی پەرتووک: مێژوو و کوردناسی؛ بەرگی 01 و 02
ناوی وەرگێڕ: #نەجاتی عەبدوڵڵا#
وەرگێڕان لە زمانی: فەڕەنسی
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی دووەم
وەرگێڕان و بە کوردیکردنی هەموو ئەو وتار و لێکۆڵینەوە و سەرچاوەگەلە زۆروزەوەندەی لەسەر مێژوو و زمان و فەرهەنگی ئێمە نووسراون بە زمانە ئەوروپاییەکان نووسراون، ئەرکی سەرەکی ئێمەیە ئەمڕۆ وەک خۆیان بەبێ دەستکاریی بیانهێنینەوە ناو پەرتووکخانەی کوردی و بخوێنی کورد لەو سەرچاوە و زانیارییانە ئاگاداربکەینەوە، کە لەسەر مێژووی ئێمە و لەبارەی کورد و کوردستان بە زمانە جیاوازەکان نووسراون. لەم ڕوانگەیەوە زنجیرەی بەرگەکانی (مێژوو و کوردناسی) بەدڵنیاییەوە بەردەوام دەبن و کۆکراوەی ئەم دوو بەرگە بەسەریەکەوە هەوڵێکی بچووکە بۆ دەوڵەمەندکردنی پەرتووکخانەی کوردی.[1]