لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق و لە کەشێکی گەرمی هاوینەدا، دووبارە تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە توانیان ئەنجامێکی کاریگەر بەدەست بهێنن دوایی ئەوەی بە 7 گۆڵی بێ وەڵام لە تازەپێگەیشتووانی یانەی حسێن یان بردەوە.
کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #20-08-2023# و لەسەر یاریگەی حسێن، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بوونە میوانی تازەپێگەیشتووانی یانەی خاوەن یاریگە، له و یارییەدا و هەر لە سەرەتاوە کوڕانی پێشمەرگە توانیان کۆنترۆڵی یاریگە بگرنە دەست و تا کۆتایی گۆڵ لە دوایی گۆڵ لەلایەن هێرش بەرانیان تۆمار کرا و بە ئەنجامی 7 گۆڵی بێ وەڵام بردنەوەیان بەدەست هێنا.
گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگە لە ڕێگەی یاریزانان (سامی سەعید بە سێ گۆڵ و مستەفا عودەی بە دووگۆڵ و باکۆ عوسمان و محەمەد جەلال)ەوە تۆمارکران.
بەو سەرکەوتنە، پێشمەرگەی سلێمانی توانی کۆی خاڵەکانی بکاتە 6 خاڵ و گەیشتنی بۆ قۆناغی کۆتایی تا ئاستێکی بەرز یەکلابکاتەوە.
[1]