جەولەی چوارەمی قۆناغی یەکەمی خولی لاوانی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوون و لەو جەولەیەدا، لاوە پێشمەرگەکانی سلێمانی لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی سامەر.
ئەو یارییە لە کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #14-08-2023# و لە شاری سامەرا بەڕێوەچوو، تێیداو دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز لەلایەن کوڕە لاوە پێشمەرگەکانی سلێمانی دواجار توانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی یەکلایەنە بردنەوە بەدەست بهێنن.
هەر لە دەست پێکی گێمی یەکەمی یارییەکەوە تا خولەکی 53 لە گێمی دووەمدا یاریزانە پێشمەرگەکان توانیان سێ گۆڵ لە ڕێگەی یاریزانان (خۆژی شکور بە دوو گۆڵ و موسعەب هەژار) تۆمار بکەن و درووست کەری ئەو گۆڵانەش ئاسیستەکانی (ڕەوەز ئەنوەر و ڕێڤان قاسم) بوونن
ئەمه و بەو ئەنجامەش لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی بە کۆی 7 خاڵ توانیان بگەنەوە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکان.
[1]