ناونیشانی پەرتووک: مەیلەو غوربەت
ناوی نووسەر: #ئەفراسیاب گرامی#
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
نووسەر لە بارەی دەفتەرە هۆنراوەکەیەوە دەنووسێت: بەرهەمی چەندین ساڵە و وردە ڕوانینی منە بۆ دنیای منداڵی، گەورەبوون، وەردی سرووشت و ژیانی غوربەت. فەزایەک کە گوندی نێ، پیران مەڵبەندی باوکم، هاوڕێیەتی، غوربەت و تەنیایی، خۆشەویستی و دنیای مینیماڵی من هەموو لەو دەفتەرەدا یەک ئەگرنەوە و یەکتر ئەناسنەوە. هیوادارم چ لە ڕۆژهەڵات و چ لە دوورەوڵات بەزوویی بگاتە خوێنەری خۆی. ئەم کۆمەڵە هۆنراوەە دانەوەی قەرزێک بوو بە خۆشەویستانم، هیوادارم زاخاوی مێشکی خوێنەرانیش بێت. هەروەها پڕۆژەی بڵاوکردنەوەکەی، درێژەی پڕۆژەکانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان و وەشانخانەی 49 کتێبن. [1]