ڕێکەوتی #08-09-2023#، یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی (ئاوازی گەلان) لە شانۆی ڕۆمانی لە هەواری شار دەستی پێ کرد، بە بەشداری چەندین تیپی هونەریی و میوزیک لە #سلێمانی# و وڵاتانی بیانیی.
فێستیڤاڵەکە، لەلایەن دڵسۆزانی شارەوە، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی ڕێکخراوە.
لەبارەی بەرنامەی فێستیڤاڵەکەوە هونەرمەند #گۆران عەلی کەریم# بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان، ڕایگەیاند: ئەم فێستیڤاڵە دیداری سلێمانی بۆ کاروباری کولتووری و بواری موزیکە و بۆیەش فێستیڤاڵەکە بەناوی (ئاوازی گەلان)ە، چونکە ئەو گەلانەی لە میللەتی کوردەوە نزیکن وەک تورک، عەرەب، فارس، ئازەری و ئەرمەنی، هەموو ئەو وڵاتانەی کە کولتووریان لە کولتووری کوردەوە نزیکە و لە چواردەوری خۆمانن، ئەمساڵ 2023 تێیدا بەشدار دەبن.
بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە، لە بارەی نمایشکانەوە کە ڕۆژانە کاتژمێر 6:30 سەر لەئێوارە دەستپێدەکات، وتی:
ڕۆژی یەکەم، گرووپی کیژانی سلێمانی، پەروین چاکار، گرووپی نیشتمانی بۆ میوزیکی کولتووری ئێراقی، بەرهەمەکانیان پێشکەشکرد.
ڕۆژی دووەم، گرووپی ڕەستاک، گرووپی میوزیکی خانمانی هارای، ئالیم قاسیمۆڤ و فەرغانە قاسیمۆڤا، بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.
ڕۆژی سێیەم، دەستپێکی ئەو ڕۆژە بە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی دەستپێدەکات، پاشان #هەژار زەهاوی# و گرووپەکەی و تیپی میوزیکی تەکات بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.
دواڕۆژی فێستیڤاڵەکەش کە ڕۆژی #11-09-2023# دەکات، هەریەک لەم گرووپانە بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن: گرووپی میوزیکی میراز، عەلیڕەزا قوربانی، پاشان خەڵات بەسەر بەشداران دابەشدەکرێت. [1]