کۆڕێکی ئەدەبی بۆ نووسەر و شاعیر
دەلیل جەمالدەلیل جەمال بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی هەفتەی چالاکی پەرتووکخانەی سلێمانی، لە ڕێکەوتی
06-09-202306-09-2023، کۆڕێکی ئەدەبی بۆ نووسەر و شاعیر دەلیل جەمال بەڕێوەچوو.
لەو کۆڕە ئەدەبییەدا، کە بە ئامادەبوونی محەمەد فەتاح بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری
هەڵەبجەهەڵەبجە و محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و نیاز نووری مەلا مەحمود نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و ژمارەیەک لە ڕووناکبیر و هونەرمەند و میوان بەڕێوەچوو، شاعیر ئاوێزان بە میوزیک چەندین قەسیدەی نوێی خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
پاشان هەر لە مەراسیمەکەدا، لەلایەن محەمەد فەتاح بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەڵەبجەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی فێستیڤاڵی هەفتەی چالاکی پەرتووکخانەی سلێمانی پێشکەش بە شاعیری جواننووس دەلیل جەمال کرا، هەروەها لەلایەن محەمەد کوردۆوە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی فێستیڤاڵی هەفتەی چالاکی پەرتووکخانەی سلێمانی پێشکەش بە شاعیری هەستناسک
ساڵح بێچارساڵح بێچار کرد.
[1]