ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى TEDx ڕۆشنبیرى لە
سلێمانىسلێمانى.
لە ڕێکەوتی سێشەممە
05-09-202305-09-2023، سەرپەرشتیارانى TEDx ڕۆشنبیرى، سەردانى بەڕێوەبەرى ڕۆشنبیریی و هونەرى سلێمانیان کرد.
لە دیدارەکەدا،
ڕێبین یارئەحمەدڕێبین یارئەحمەد، باسى پلان و ناوەرۆکى کارەکانیان بۆ ئەنجامدانى TEDxڕۆشنبیرى سلێمانیان کرد، کە وا بڕیارە لەمساڵدا
2023 لە شارى سلێمانى ئەنجام بدرێت.
لەلاى خۆیەوە، دکتۆر
موحسین ئەدیبموحسین ئەدیب بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیریى و هونەرى سلێمانى، ئامادەیی هەموو هاوکارییەکى بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى بۆ ئەنجامدانى کارەکە دەربڕى.
هەروەها ڕایگەیاند، کارکردنى TEDxڕۆشنبیرى لە شارى سلێمانى مایەى خۆشحاڵییە و پێویستە هەمووان پشتگیرى لە بەڕێوەچوونى کارى هاوشێوە بکەن.
سەرپەرشتیارانى TEDx ڕۆشنبیرى لە ئێستادا
2023 سەرقاڵى دانانى بەرنامەى پانێلەکانن، کە بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوەکە لە وڵاتى ئەمریکا، تاوتوێى پڕۆگرامەکە دەکەن.
[1]