ئەڕوات پای نییە
دەخورێت گۆشتی نییە.
پا: قاچ. هەموو ئەو شتانەی دەڕۆن دەشێ پێیان هەبێت، یان لەسەر سک وەک خشۆکەکان لەسەر زەوی بڕۆن، بەڵام مەبەستی مەتەڵەکە ئاوی کانی یان چەم و ڕووبارە کە بەردەوام دەڕوات و ناسرەوێت، لەکاتێکدا قاچیشی نییە، هەروەها هەموو شتێک کە دەخورێت گۆشتی هەیە، بەڵام ئاو تەنیا دەخورێتەوە. وەڵام (ئاو) . [1]