ئەگەر هات، پای خە بە مل پا
ئەگەر نەهات، خۆتیش ئەوا
پای خە بە مل پا: قاچ خستنە سەر قاچ، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بێخەم لە کارێک بەو شێوەیە دانیشێت. مەتەڵەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەو کەسانەی کە لە ژیانیاندا بەخت یاوەریان دەبێت، قاچ لەسەر قاچیش دانیشن و کارنەکەن، هەر بەبەختن و قازانج دەکەن، بەڵام ئەگەر بەخت یاوەرنەبوو، هەرچی بکەی بێبەهایە. وەڵام (بەخت) . [1]