ئەوە چەس شەو و ڕۆژ دەستی نیاگە کەمەری و وەستیاگە.
چەس: واتە: چییە، تایبەتە بە بەشە شێوەزاری موکریان و ئەردەڵان (سنە) ، نیاگە: ناوەتە، وەستیاگە: وەستاوە. واتە: ئەو شتە چییە کە بەردەوام دەستێکی لە کەمەری ناوە و وەستاوە، مەبەستی مەتەڵەکە مەسینەیە، کە دەسکەکەی بە دەستی لە کەمەری مرۆڤ چووێنراوە. وەڵام (مەسینە) . [1]